Isaiah 28:16

16لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:

«ئەوەتا بەردێک لە سییۆن دادەنێم،
کە دەبێتە سەنگی مەحەک،
گرنگترین و گرانبەهاترین بەردی بناغە
گرنگترین بەردی بناغە: بەردی قولینچک، بەردێکی گەورەیە لە گۆشەی دیوار دادەنرێت لەو بەردانە بەهێزترە کە لە دیوارەکە بەکاردێت و دەبێتە هۆی بەهێزکردنی دیوارەکە.‏
بۆ بناغەیەکی پتەو،
ئەوەی پشتی پێ ببەستێت ناشڵەژێت.
Copyright information for CkbKSS